ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: دییان کولوڤێسکی بە هەمیشەیی بۆ تۆتنهام

یاریگا- دییان کولوڤێسکی چیتر یاریزانی یوڤێنتۆس نیە و بەشێوەی هەمیشەیی بوو بە یاریزانی تۆتنهام.

هێرشبەرە سویدییەکە وەرزی رابردووی بە خواستن لە تۆتنهام بەسەربرد، ئەمڕۆش بە ٣٠ ملیۆن یۆرۆ بەیەکجاری گوێزرایەوە بۆ ئەو یانەیە.

بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆ گرێبەستی ئەو یاریزانە بۆ پێنج ساڵە و تاوەکو ٢٠٢٨ درێژە دەکێشێت.

سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە ٣٥ ملیۆن یۆرۆ بوو بەڵام یۆڤی رازی بوو بەوەی بە پێنج ملیۆن یۆرۆ کەمتر بیفرۆشێت بە تۆتنهام.

بابەتی زیاتر

Back to top button