ئه‌وروپاگرنگترین

ئیبراهیمۆڤیچ: ئەو میراتەی کە هیوادارم بەجێی بهێڵم، هەموو ئەو “زلاتانە” نوێیانەیە کە دروستم کردوون

پەیامێكی كاریگەر لە سوڵتان ئیبراهیمۆڤیچەوە

یاریگا –

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، ئەستێرەی دیاری جیهانی تۆپی پێ كە بەم دواییانە وازهێنانی یەكجاری لە یاریكردن راگەیاند پەیامێكی كاریگەر و سەرنجڕاكێشی بڵاوكردەوە.

ئەستێرەكەی هەڵبژاردەی سوید لە تەمەنی 41 ساڵیدا وازهێنانی یەكجاری لە یاریكردن راگەیاند، دوای سەردەمێكی پڕ نازناو و ژمارەی پێوانەیی.

سوڵتان لە رێگەی هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام پەیامێكی بڵاوكردەوە و نووسیویەتی:

چیرۆكەكە بە خەونێك دەستیپێكرد، خەونێک کە مەحاڵی گۆڕی بۆ کارێک کە بتوانم ئەنجامی بدەم.

لە مالمۆ لەدایک بووم، لە ئەمستردام گەورە بووم، لە تۆرینۆ ژیرتر بووم، لە بارسێلۆنا بووم بە شێر، لە میلانۆ گەورەتر بووم، لە پاریس تێڕوانینێکی نوێم هەبوو، لە مانچێستەر توانای بەرگریم بەدەستهێنا، کاتێکی خۆشم لە لۆس ئەنجلۆس بەسەربرد، و دواجار ئارامیم لە ماڵە نوێیەکەمدا لە میلانۆ دۆزیەوە.

ئێوەن کە منتان دروست کردووە، ئەو میراتەش کە هیوادارم بەجێی بهێڵم هەموو ئەو زلاتانە نوێیانەیە کە لەلایەن منەوە دروست کراوە، هەموو کەسێک کە دڵێكی وەك شێری هەیە، هەموو کەسێک کە ئاگرێک لە چاوەکانیدایە، هەموو ئەو كەسانەی کە بەڕاستی تێدەگەن کە مەحاڵ هیچ نییە.

سوپاس بۆ هەموو شتێک، مینۆ، ئێمە ئەوەمان کرد، گەشتەکە کۆتایی هات و گەشتێکی نایاب بوو، بیرت دەکەم.

ئامارەكانی سوڵتان ئیبراهیمۆڤیچ لە كاروانی وەرزشیدا:

بابەتی زیاتر

Back to top button