ئینگلتەراگرنگترین

مارتن تایلەر تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتسی جێهێشت

یاریگا –

مارتن تایلەر، تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس جێدەهێڵێت.

مارتن تایلەر، یەکێکە لە دێرینترین کۆمێنتارەکانی تۆپی پێ و پرێمەرلیگ بە تایبەتی. رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویکردووەتەوە، سکای سپۆرتس خەریکی رێکخستنەوەی داراییە و دەیەوێت مووچەی کارمەندان کەم بکاتەوە و لەگەڵ دەستپێکردنی پڕۆسەکە، مارتن تایلەری تەمەن 77 ساڵان وازهێنانی لە تۆڕەکە راگەیاند.

سکای سپۆرتس
دوو مایکی سکای سپۆرتس لە یاریگای هۆسۆرنس.

تایلەر یەکێکە لە دیارترین کۆمێنتارەکانی پرێمەرلیگ و ماوەی 33 ساڵە لە سکای سپۆرتس کار دەکات. تایلەر کۆمێنتاری لەسەر گۆڵە مێژووییەکەی سێرجیۆ ئاگوێرۆ لەگەڵ مانچێستەر سیتی کردووە و هەروەها کۆمێنتاری لەسەر گۆڵە زێڕینەکەی دەیڤد بێکهام لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی 2002 لە بەرامبەر یۆنان کرد، کە بەو گۆڵە ئینگلتەرا سەرکەوتن بۆ مۆندیال.

مارتن تایلەر بە رۆژنامەی تێلێگرافی راگەیاندووە

بەڕای سادەی من، سکای سپۆرتس نوێگەری زۆری لە رووماڵکردنی پرێمەرلیگدا کردووە و شەرەفێکی گەورەیە بۆ من، رۆڵێکی بچووکم لە مێژووی گواستنەوەی یارییەکانی باشترین خولی جیهان گێڕاوە. بە درێژایی کاروانەکەم، کارم لەگەڵ رۆژنامەنووسی پیشەگەر کردووە. سوپاسی هەمووان دەکەم، بۆ پاڵپشتی و ئەزموونەکانیان. شانازییە ئەندامی تیمێکی بەهرەمەندی لەم شێوەیە بووم.

سکای سپۆرتس پڕۆسەی گەڕانی بۆ شوێنگرتنەوەی تایلەر دەستپێکردووە، لە ساڵی 1990ەوە هەرگیز بیری لە شوێنگرەوەی تایلەر نەکردبووەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button