فه‌ره‌نساگرنگترین

دیشامپ ریزبەندی گۆڵپارێزانی فەڕەنسا دیاری دەكات

یاریگا –

دیدیە دیشامپ، راهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا ریزبەندی گۆڵپارێزانی هەڵبژاردەكەی دیاریكرد.

پێشتر و لە دوای كۆتاییهاتنی یارییەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ هۆگۆ لۆرێس گۆڵپارێزی یەكەمی هەڵبژاردەی فەڕەنسا وازهێنانی خۆی لە یاری نێودەوڵەتی راگەیاند.

بەپێی زانیارییەكانی پێگەی فووت مێركاتۆ دیشامپ برێس سامبا گۆڵپارێزی یانەی لانسی فەڕەنسی وەك گۆڵپارێزی دووەمی هەڵبژاردەكەی دیاریكرد.

هەروەها مایك ماینان گۆڵپارێزی ئەی سی میلان وەك گۆڵپارێزی یەكەم هەڵبژارد، لە دوای ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ یانەكەی پێشكەشی دەكات.

هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە یاری كۆتایی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەرجەنتین تووشی شكست هاتن و پلەی دووەمیان مسۆگەر كرد.

چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر 21:45 فەڕەنسا رووبەڕووی گیبرالتار ببێتەوە لە میانی پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە یۆرۆی 2024.

بابەتی زیاتر

Back to top button