خوله‌کانی دیکە

ڤیدیۆ: ئەمڕۆ لە مێژووی تۆپی پێدا

یاریگا –

لە رۆژێكی وەك ئەمڕۆدا و لە بەرواری 15-6-2018 كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەفسانەی مێژووی هەڵبژاردەی پۆرتوگال هاتریكی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیسپانیا كرد.

لە رۆژێكی وەك ئەمڕۆدا و لە ساڵی 2018 لە یاری یەكەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و هەڵبژاردەی پۆرتوگال رووبەڕووی یەك بوونەوە.

پۆرتوگال بە راهێنەرایەتیكردنی فێرناندۆ سانتۆس بە پێكهاتەی 4-4-2 چوونە یاریگا و پێكهاتەكە پێكهاتبوو لە:

گۆڵپارێز: پاتریسیۆ

هێڵی بەرگری: سێدریك، پێپی، فۆنتێ، گێرێرۆ

هێڵی ناوەند: بێرناردۆ، مۆوتینیۆ، كارڤالۆ، برۆنۆ فێرناندێز

هێڵی هێرشبردن: گیدیش ، رۆناڵدۆ

فێرناندۆ سانتۆس

هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە راهێنەرایەتیكردنی فێرناندۆ هێرۆ بە شێوازی 4-3-3 چوونە یاریگا و پێكهاتە پێكهاتبوو لە:

گۆڵپارێز: دی خیا

هێڵی بەرگری: ئەلبا، رامۆس، پیكێ، ناچۆ

هێڵی ناوەند: ئینێستا، كۆكی، بۆسكێتس

هێڵی هێرشبردن: ئیسكۆ، كۆستا ،سێلڤا

فێرناندۆ هێرۆ

لە خولەكی 4ی یارییەكەدا كریستیانۆ رۆناڵدۆ بە لێدانی سزا و بە لێدانێكی بەهێز بۆ لای راستی دی خیا، گۆڵی یەكەمی هەڵبژاردەكەی تۆمار كرد كە خۆی هۆكار بوو بۆ درووستبوونی لێدانە سزاكە.

ساتی تۆماركردنی گۆڵی یەكەمی رۆناڵدۆ

پاشان لە خولەكی 24 دیگۆ كۆستا بە شێوازێكی نایاب گۆڵی یەكسان بوونی بۆ ماتادۆر كرد، دووبارە دۆن لە خولەكی 44 گۆڵی پێشكەوتنی هەڵبژاردەكەی كرد بە لێدانێكی بەهێز لە دەرەوەی ناوچەی سزا و بەو ئەنجامە گێمی یەكەمی یارییەكە كۆتایی هات.

دیگۆ كۆستا

لە سەرەتاكانی گێمی دووەمدا و لە خولەكی 55 كۆستا گۆڵی دووەمی خۆی و یەكسان بوونی ئیسپانیای كرد و دوای سێ خولەك و لە خولەكی 58 ناچۆ گۆڵی سێیەم و پێشكەوتنی هەڵبژاردەكەی كرد.

ناچۆ

پاشان لە خولەكی 88 بۆ جاری سێیەم دۆن بە لێدانی راستەوخۆ و بە شێوازێكی نایاب گۆڵی یەكسان بوونی بۆ هەڵبژاردەكەی كرد.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ ساتی تۆماركردنی گۆڵی سێیەم

ئاهەنگگێڕانی دۆن دوای تۆماركردنی هاتریك لە تۆڕی گۆڵی دی خیا و ئیسپانیا.

بە ڤیدیۆ بینەری كورتكراوەی یارییەكە بن:

بابەتی زیاتر

Back to top button