ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

لیوناردۆ: نێیمار ‘نەخـێر’ی کردووە بۆ ڕیاڵ مەدرید

یاریگا- لیوناردۆی بەڕێوبەری وەرزشیی یانەی پاریس سان جێرمان زانیاری نوێی خستە ڕوو سەبارەت بە پرسی نێیمار دا سلیڤا و ڕۆشتنی لە یانەکە.

دوای یارییەکەی شەوی ڕابردوویان بەرامبەر مێتز 0-2 لە میانیی کێبڕکێکانی خوکی فەڕەنسیی، لیوناردۆ قسەی بۆ میدیاکان کرد و زانیاریی خستە ڕوو سەبارەت بە گفتوگۆکانیان لەگەڵ بارسیۆنا بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە بەڕازیلییەکە. ڕوونی کردەوە کە نەگەشتوونەتە بنبەست، بەڵام هێشتا هیچ ڕێکەوتنێکیش نییە.

هاوکات جەختیشی کردەوە کە ڕیاڵ مەدرید لایەنێکیتر نییە لە بابەتەکە، بەوپێیەی خودی یاریزانەکە خواستی لەسەر ڕیاڵ نییە.

وەک ڕۆژنامەی Sportی ئیسپانییشدل بڵاو کراوەتەوە، نێیمار ئەوەی بە لیوناردۆ ڕاگەیاندووە کە نایەوێت ڕوو بکاتە ڕیاڵ مەدرید.

تا دووشەممەی ئەم هەفتەیە کە بازاڕی گواستنەوەکان دادەخرێت، چیرۆکەکە بەردەوامیی هەیە و ئەوەش یان گەڕانەوەیەتی بۆ بارسا، یاخود مانەوەیەتی لە پاریس. ئەوانە و ئەگەرێکی بچووکیش لە ئارادایە یوڤێنتوسیش بژاردەیەکبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button