ئیتاڵیائینگلتەرا

بە وەڵامێکی توند، لوکاکو هێرشی هەڵگەڕاوەی کردە سەر نێڤڵ

یاریگا- ڕۆمیلۆ لوکاکو وەڵامی ڕەخنەکانی گاری نێڤڵی دایەوە کە لەسەر ‘پیشەگەرێتیی’ هێرشبەرە بەلجیکییەکە گرتبووی بەهۆی زۆری کێشییەوە.

نێڤڵ پێشتر لە تویتێکدا بەم شێوەیە توانجی تێگرتبوو: “ئەو خۆی ددانی بەوەدا نابوو کە زیادەکێشی هەیە. سەرووی 100 کیلۆگرامە. ئەو یاریزانی مانچستەرە.!”

نێڤڵ بەوەشەوە نەوەستا و نووسیبووی: “لە ئینتەر میلان گۆڵ تۆمار دەکات و باشیش دەردەکەوێت، بەڵام ناپیشەگەرێتیی پەتایە.!”

لەو وەڵامی ئەو قسانەدا، لوکاکۆ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ BBC SPORT گوتی: “ئەو دەتوانێت لەسەر توانای جەستەییم قسە بکات، بەڵام هەرگیز بۆی نییە سەبارەت بە پیشەگەرێتی من بدوێت بەوەی گوایە من کۆششی سەخت ئەکەم. ئەمە شتێکە ئەو ناتوانێت قسەی تیا بکات. هەموو ڕاهێنەرەکانم هەمان شتیان گوتووە لەبارەی منەوە. سۆڵشایەر چی دەگوت لە کاتی ڕاهێنانەکاندا؟ چی دەگوت؟ هەمیشە دەیگوت کە من زۆر هەوڵ دەدەم و زۆریش دەکۆشم تا خۆم بەرەوە پێشەوە ببەم. جۆزێ مۆرینهۆ و ڕۆبێترۆ مارتینێز و ئێستاش ئەنتۆنیۆ کۆنتیش هەر هەمان شت. ساڵی پار تەنها ساڵێکی خراپ بوو، لە تۆپی پێشدا ئەو شتە ڕوو دەدات، دەبێت زاڵبیت بەسەریدا، خۆ ناکەم دابنیشم و کاردانەوەم نەرێنیی بێت بۆی. ئێمە پیاوی پێگەشتووین.نێڤڵ شیکەرەوەیەکە، پارەی پێ دەدرێت تا ئەو جۆرە شتانە بڵێت. منیش پارەم دەدرێتێ تا یاری تۆپی پێ بکەم. دەمەوێت ئەوپەڕی هەوڵی خۆم بدەم تا باشترین پێشکەشی ئینتەر میلان بکەم. هەر ئەوەندە.”

لوکاکو ساڵی 2017 بە بڕی 75 ملیۆن پاوەند لە ئیڤەرتۆنەوە گواسترایەوە مانچستەر یونایتد بۆ شوێنگرەوەی ئیبراهیمۆڤیچ، بەڵام سۆڵشایەری ڕاهێنەر پێش دەستپێکردنی ئەم وەرزە ڕایگەیاند کە بۆ هێڵی هێرشبەریی پشت دەبەستێت بە ڕاشفۆرد و مارسیاڵ. هاوینی ئەم ساڵ ڕۆمیلۆ ڕووی کردە ئینتەر و لە یەک یاریی فەرمیی خۆیدا لە سێریائەی گۆڵی بۆ یانە نوێیەکەی تۆمار کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button