ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

رۆدریگۆ باس لە دەنگۆی پەیوەندیكردنی ئێمباپێ بە ریال مەدریدەوە دەكات

یاریگا –

دەنگۆی پەیوەندیكردنی كیلیان ئێمباپێ ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی پاریس سان جێرمانی هەمان وڵات بە ریال مەدریدەوە نەك تەنیا لە رۆژنامەكان گەیشتووەتە یاریزانەكانیش.

رۆدریگۆ گۆس ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی باس لە دەنگۆی پەیوەندیكردنی ئێمباپێ بە یانەكەیانەوە دەكات.

گرێبەستەكەی ئێمباپێ لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە هاوینی ساڵی داهاتوودا بەسەردەچێت.

پێشتر هێرشبەرە فەڕەنسیەكە ئاشكرایكرد كە دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی نایەوێت نوێی بكاتەوە.

لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی ماركا رۆدریگۆ ووتی: ئەو دیاردەیە، یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان و دەزانین پێویستمان بە یاریزانێکی وەک ئەو هەیە، لەو شوێنەی کە تێیدا حەزی لە یاریکردنە.

بەردەوام بوو ووتی: من زۆر دڵخۆش دەبم ئەگەر ئێمباپێ بێت، بەڵام گرێبەستی لەگەڵ پاریس هەیە و دەبێت رێز لەوە بگرین.

لە كۆتایشدا ووتی: تا زووتر پەیوەندی بکات باشترە، بەڵام ئەگەر ئێمباپێ نەتوانێت بێت، ئەوا یاریزانی دیكەش هەن، سەرۆک و کارلۆ ئانچێلۆتی بڕیار دەدەن کە چی باشترینە بۆ ریال مەدرید.

لە وەرزی رابردوودا رۆدریگۆ لە خولی ئیسپانی 34 یاری كرد و توانی 9 گۆڵ بكات و 9 گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button