خوله‌کانی دیکە

کرواتیا شکستی بە هۆڵەندا هێنا و گەیشتە یاری کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا

یاریگا-هەڵبژاردەی کرواتیا توانی خۆی بگەیەنێتە یاری کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا پاش ئەوەی٤-٢  شکستی بە هۆڵەندا هێنا.

هۆڵەندا لە نیوەی یەکەم بە ئاست و ئەنجام باڵادەست بوون و توانییان لە رێگای مالێن گۆڵێک تۆماربکات بەڵام لە نیوەی دووهەم بە تەواوی پێچەوانە بووەوە و مۆدریچ و هاوڕێکانی توانییان دوو گۆڵ تۆماربکەن. گۆڵی یەکەم بەهۆی لێدانێکی سزاوە بوو کە لە مۆدریچ گیرا و کراماریچ تۆماریکرد. گۆڵی دووهەمیش ماریۆ پاسالیچ لە هێرشێکی رێکخراودا تۆماریکرد.

لە کۆتا خولەکی یارییەکەدا پرتەقاڵییەکان توانییان لەر ێگای ناو لانگ کە لە خولەکی ٨٥هاتە ناو یاریگا ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە و یارییەکە بگەیەننە دوو نیوەی زیادکراو.

کرواتیای سەرسەخت، بەردەوامیان بە ئاستە باشەکەیان دا و بە موشەکێکی پێتکۆڤیج لە ٩٨ و لێدانێکی سزای مۆدریچ لە ١١٦ بردنەوەیان مسۆگەرکرد.

ئەمشەو (شەوی پێنجشەممە) هەردوو هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و ئیسپانیا لە یاری دووهەمی چوارگۆشەی زێڕین بەیەک دەگەن و شەوی ١٨-٦ لە یاری کۆتایی رووبەرووی کرواتیا دەبنەوە بۆ ناسناوەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button