ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ووردەکاری گرێبەستەکەی بێڵینگهام لەگەڵ ریاڵ مەدرید

یاریگا-لە کۆتاییدا ریاڵ مەدرید گرێبەستی جود بێڵینگهامی راگەیاند و بووە یەکێک لە گرانبەهاترین یاریزانانانی مێژووی یانەکە.

بەگوێرەی رێککەوتنی مەدرید لەگەڵ دۆرتموند، دەکرێت جود بێڵینگهام ببێتە گرانترین یاریزانی مێژووی لۆس بلانکۆس ئەگەر ئاست و ئەنجامی باش بێت.

دۆرتموند ١٠٣ ملیۆن یۆرۆی جێگیر وەردەگرێت بەرامبەر بە دەستبەرداربوون لە لاوە ئینگلیزییەکە، جگە بڕە پارەیەکی زۆر لەسەر گۆڕاوەکان دانراوە بەپێی ئاست و ئەنجام. دەکرێت کۆی تێچووی گواستنەوەکە بگاتە ١٣٣.٩   بەپێی ئاست و ئەنجام.

بەشێک لە گۆڕاوەکان بەپێی ئاستی کەسیی خودی یاریزانەکەیە و بەشێکی دیکە ئەنجامە گشتییەکانی یانەکە.

سەبارەت بە مووچە، بێڵینگهام لە نێوان ١٠-١٢ ملیۆن یۆرۆی ساڵانە وەردەگرێت ئەوەش نزیکە لە مووچەیەکی ئاست ناوەند لە یانەکە. هەریەک لە تۆنی کروس، دەیڤد ئالابا، لوکا مۆدریچ، ڤینیسیوس جونیۆر، تیباو کۆرتوا، ئەنتۆنی رودیگەر و ئاورێلیۆ چوامێنی مووچەیان لە بێڵینگهام زیاترە.

بابەتی زیاتر

Back to top button