ئه‌ڵمانیا

بایرن میونشن شوێنگرەوەی لیڤاندۆڤسکی دەست نیشان کرد

یاریگا –

ئامانجی سەرەکی بایرن میونشن لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا گواستنەوەی هێرشبەرێکە.

سەرەتا وا بڕیار بوو دیکلان رایس ئامانجی سەرەکی بایرن بێت لە گواستنەوەی هاوینەدا، بەڵام پاڵەوانی ئەڵمانیا گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی کە کاپتنەکەی وێستهام  بە نیاز نییە پریمەرلیگ جێبهێڵێت و بە ئەگەرێکی زۆرەوە پەیوەندی بە ئارسناڵەوە دەکات. بەم شێوەیەش بایرن پاشگەز بۆتەوە لە گفتوگۆ کردن لەگەڵیدا.

دەیلی مەیل بڵاوی کردۆتەوە، ئێستا میونشن ئامانجێکی نوێی بۆ هێڵی هێرشبەری یانەکەی لە پێشینە داناوە، ئەویش راندال کۆلۆ-مۆوانییە. دەگوترێت مانچستەر یونایتد هاوشێوەی بایرن میونشن بەدوای گرێبەست کردنە لەگەڵ مۆڤانی بۆ پڕکردنەوەی پۆستی ژمارە 9 لە هێڵی هێرشبەری تیپەکەی دا.

ئەستێرەی یانەی ئێنتراخت فرانکفۆرت کە گرێبەستەکەی 105 ملیۆن پاوندە، لەم دواییانەدا رایگەیاند، یاریکردن لە پریمەرلیگ وەک خەونێکە بۆی، ئەمەش چانسی یونایتد بۆ وەرگرتنی ئەو یاریزانە بەرزکردەوە، بەڵام ئێستا میونشنیش ئارەزووی گرێبەست کردن دەکات لەگەڵیدا، لەو بڕوایەدان لە کۆتاییدا  بتوانن جێگرەوەیەکی گونجاو بۆ لیڤاندۆڤسکی دەست نیشان بکەن.

بێگومان موانی تەمەن 24 ساڵ هاوینی رابردوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئێنتراخت فرانکفۆرت درێژکردەوە و تاوەکوو ساڵی 2027. دەگوترێت مووچەی ئێستای لە تیپەکەدا نزیکەی یەک ملیۆن و 300 هەزار پاوەندە لە ساڵێکدا، کە ئەگەر پەیوەندی بە بایرن یان مان یونایتدەوە بکات، بەشێوەیەکی بەرچاو  مووچەکەی زیاد دەکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button