خوله‌کانی دیکە

ڤیدیۆ: ئەمڕۆ لە مێژووی تۆپی پێدا

یاریگا –

لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆ و لە ساڵی 2014 رۆبن ڤان پێرسی، یەکێک لە جوانترین گۆڵەکانی مێژووی مۆندیالی لە تۆڕی هەڵبژاردەی ئیسپانیا کرد.

لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆ و لە ساڵی 2014، لە یاری یەکەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی جامی جیهانی هەڵبژاردەی هۆڵەندا و هەڵبژاردەی ئیسپانیا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە، کە لە یاری کۆتایی مۆندیالی پێشوتر ئیسپانییەکان بە تاکە گۆڵێکی ئینێستا شکستیان بە هۆڵەندییەکان هێنابوو.

هەر بۆیە هۆڵەندییەکان بەچاوی تۆڵەکردنەوەی ئەو شکستە سەختە لەم یارییەیان دەڕوانی، بەڵام شتەکان لە سەرەتاوە باش نەڕۆیشتن، چابی ئەڵۆنسۆ لە خولکی 27ـی یارییەکە بە لێدانی سزا گۆڵی یەکەمی ئیسپانیای کرد و دۆخەکەی بۆ هۆڵەندییەکان سەختتر کرد.

بەڵام هەڵبژاردەی پرتەقاڵی پۆشەکان دەستەوەستان نەبوون، لە خولەکی 44 یارییەکە دالی بلیند، لە ناوەڕاستی یاریگاوە پاسێکی بەرزی ئاراستەی نزیک ناوچەی سزای ئیسپانیا کرد، پاسەکە بە سەرکەوتووی گەیشت بە ڤان پێرسی، کە بە لێدانێکی سەری نایاب و دەگمەن تۆڕی گۆڵەکەی کاسیاسی هەژاند، ئەم گۆڵەش تا ئێستا بە یەکێک لە گۆڵە جوانەکانی مۆندیال هەژمار دەکرێت.

ئەم گۆڵەش دەستپێکی کەرنەڤاڵێکی گەورەی گۆڵکردن بوو بۆ هۆڵەندییەکان، ئاریان ڕۆبن لە خولەکی 53 گۆڵی دووەم و پێشکەوتنی کرد، بە دوای ئەودا ستیڤن دی ڤرای لە خولەکی 64 گۆڵی سێیەمی هەڵبژاردەکەی کرد.

کەرنەڤاڵی گۆڵەکان فراوانتر بوو لەو کاتەی رۆبن ڤان پێرسی لە خولەکی 72 گۆڵی دووەمی خۆی و گۆڵی چوارەمی هۆڵەندای کرد، ئاریان رۆبنیش لە خولەکی 80 نە کردنی دووەم گۆڵی خۆی و پێنجەم گۆڵی هۆڵەندا کۆتایی بە کەرنەڤاڵی گۆڵەکان هێنا.

لە کۆتاییدا هۆڵەندا توانی بە ئەنجامی 5 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە ئیسپانیا بهێنێت، کە ئەم شکستە سەختە ماتادۆرەکانی روخاند و هەر لە قۆناخی کۆمەڵەکان ماڵئاواییان لە مۆندیالی 2014 کرد.

بە ڤیدیۆ بینەری کورتکراوەی یارییەکە بن:

بابەتی زیاتر

Back to top button