ئینگلتەرا

جێرارد دەبێتە راهێنەری یانەیەکی سعودیە

یاریگا

ستیڤێن جێرارد راهێنەری پێشووی یانەی ئاستۆن ڤیلای ئینگڵتەرا بڕیارە لە داهاتوو لە خولی رۆشنی سعودیە راهێنەرایەتی یانەی ئیتیفاق بکات.

هەژمارەی فەرمی RMC Sport فەرەنسی لە تویتەر بڵاویکردەوە، راهێنەرە 47 ساڵانەکە لەگەڵ بەرپرسانی یانەی ئیتیفاقی سعودی کە وەرزی رابردوو پلەی حەوتەمی خولی نێوخۆییان بەدەستهێناوە، گەیشتووەتە رێکەوتن و بەم زووانە ئەرکی راهێنەرایەتی ئەو یانەیە دەگرێتە ئەستۆ.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە پێشتر بۆ ئەم مەبەستە جێرارد گەشتی رۆژهەڵاتی کردووە و لە نزیکەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو یانەیە کۆبووەتەوە.

ستیڤن جێرارد یاریزانی پێشووی یانەی لیڤەرپوول دوای وازهێنانی لە یاریکردن بۆ جاری یەکەم ساڵی 2017 بووە راهێنەری تیپی لاوانی یانەکەی و پاشان لە ساڵی 2018 ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی گلاسکۆ رێنجەرزی سکۆتلەندای بۆ ماوەی سێ وەرز وەرگرت و دواجاریش لە ساڵی 2021 تاوەکو 2022 بووە راهێنەری یانەی ئاستۆن ڤیلای وڵاتەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button