ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

نیوکاسڵ 40 ملیۆن دەخاتە سەر مێزی بارسا

یانەی نیوکاسڵ یونایتد ئامادەیە ٤٠ ملیۆن یۆرۆ بداتە بارسێلۆنا لە پێناو فێران تۆرێس.

مەگپایس وەرزی داهاتوو لە چامپیۆنزلیگ یاری دەکەن و پێویستییان بە پتەوکردنی ریزەکانیانە، بەگوێرەی ماڵپەڕی پریمەرلیگ ئیندێکس، ئەو یانەیە ئامادەیە ٤٠ ملیۆن بداتە بارسا تاوەکو دەستبەرداری فێران تۆرێس بن.

فێران لە ٢٠٢١دا بە ٥٥ ملیۆن یۆرۆ گوێزرایەوە بارسا و هەرگیز نەگەیشتە ئەو ئاستەی یانەکە هیوای بۆ دەخواست، ئەمە جگە لەوەی پێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکە لەدەست داوە و رۆیشتنی لە کامپ نۆو ئەگەرێکی بەهێزە.

لاوە ئیسپانییەکە لەم وەرزەی لالیگا تەنها چوار گۆڵ و دوو ئەسیستی هەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button