ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئەگوێرۆ هۆكاری نەگەڕانەوەی مێسی بۆ بارسێلۆنا ئاشكرا كرد

یاریگا –

سێرجیۆ ئەگوێرۆ، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی هۆكاری نەگەڕانەوەی لیۆنێل مێسی بۆ ریزەكانی بارسێلۆنا ئاشكرا كرد.

لە دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان لیۆنێل مێسی ریزەكانی یانە فەڕەنسیەكەی جێهێشت.

لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ و سپۆرت مێسی ئاشكرایكرد كە پەیوەندی بە یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریكیەوە دەكات.

ئەگوێرۆ لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ووتی: تاكە ئامۆژگاریم بۆ مێسی ئەوەیە چێژ وەربگرێت، ئەو ژیانە بژی كە خۆی دەیەوێت.

هێرشبەرەكەی پێشووی بارسێلۆنا ووتیشی: لە ماوەی ئەو چەندین ساڵەدا یاریكردن لە لوتكەدا و پاراستنی قورسە، پێموایە مێسی ئێستا بڕیاری داوە لەگەڵ خێزانەكەی پشوو وەربگرێت.

بەردەوام بوو ووتی: بێگومان باش دەبوو لیۆ لە بارسێلۆنا بوایە بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە وازی لە یاریکردن بهێنایە، هەروەک بۆسكێتس و چاڤی و ئینێستا و جۆردی ئەلبا و زۆرێک لەوانەی لێرە بە باشی وازیان هێناوە.

لە كۆتایشدا ووتی: مێسی بڕیاری نەگەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا دا، چونكە نەیدەویست چاوەڕوان بكات، دوو دڵ و نائارام بێت تا دوا ساتەكان كە چی روودەدات، پێوویستە پاڵپشتی لێبكرێت، من خۆشحاڵم چونكە لە مەیامی دەژیم و لەوێش چاوەڕێی دەكەم.

مێسی دوو وەرزی لەگەڵ پاریس سان جێرمان بەسەربرد و لەو ماوەیەدا بەشداری لە 75 یاریدا كرد و توانی 32 گۆڵ بكات و 35 گۆڵیش درووست بكات و سێ نازناو بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button