ئه‌مریکا

نرخی خانووەکەی مێسی لە مەیامی ئاشکرا دەبێت

یاریگا –

دوای ئەوەی لیۆنێل مێسی رووی لە ئینتەر میامی کرد، لە باڵەخانەیەکی سوپەرلۆکس لە یەکێک لە گرانترین کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون لە جیهاندا دەژی.

لیۆنێل مێسی خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی لە خولی ئەمریکی MLS یاری بکات و درێسی ئینتەر میامی لەبەر بکات. لە کاتێکدا هەمووان چاوەڕێی ئەوە بوون یان بگەڕێتەوە بارسێلۆنا یان بچێتە ئەلهیلال، مێسی رایگەیاند کە دەچێتە ئەمریکا بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو بۆ یانەکەی دەیڤد بێکهام یاری بکات.

کاتی گەشت کردنی مێسی و خێزانەکەی بۆ ئەمریکا دانراوە و بەم نزیکانە بەرەو شاری میامی بەڕێدەکەون.

پێش ئەوەی گەشت بکات بۆ ئەمریکا بۆ ئەوەی بە فەرمی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەرمیامی واژۆ بکات و بە هاندەرانی بناسێنێت، مێسی خانوویەکی کڕیوە بۆ ئەوەی خێزانەکەی تێیدا بژین. بەڵام تایبەتمەندییەکانی ئەم خانووە کە لەلایەن پێگەی گۆڵ راگەیەندراوە، بووەتە هەواڵی رۆژ.

مێسی لە شاری میامی لە شوقەیەکی سوپەرلۆکسدا دەژی، کە نرخەکەی بە 9 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت. ئەم شوقەیە دەکەوێتە یەکێک لە گرانترین کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون لە جیهاندا. تاوەرێکی 60 نهۆمی دەکەوێتە نزیک کەناری بەناوبانگی میامی، و دەگوترێت یەکێک لە جوانترین دیمەنەکانی جیهان لە پەنجەرەی شوقەکانی ئەم تاوەرەوە دەبینرێت.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ دوای راگەیاندنی بڕیارەکەی، مێسی باسی لەوە کرد کە مەبەستی لە هەڵبژاردنی ئینتەرمیامی ژیان لە ئەمریکا بووە و بڕیارێکی لەو شێوەیەی بۆ خێزان و منداڵەکانی داوە. ئەو تاوەرەی لیۆ مێسی و خێزانەکەی تێیدا دەژین، ئیلهامێکی لە دیزاینی ئۆتۆمبێلی پۆرشە وەرگرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button