ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هۆکاری پەیوەندی نەکردنی ئەسینسیۆ و سیبایۆس بە بارسێلۆنا ئاشکرا بوو

یاریگا –

بەهۆی مەرجێکی فۆرێنتینۆ پێرێز، بارسێلۆنا نەیتوانیوە گرێبەست لەگەڵ هەردوو ئەستێرەی ریال مەدرید، مارکۆ ئەسینسیۆ و دانی سیبایۆس واژۆ بکات.

مارکۆ ئەسینسیۆ و دانی سیبایۆس دوو لەو یاریزانەن کە لەم هاوینە گرێبەستیان لەگەڵ ریاڵ مەدرید کۆتایی هات، ئەسینسیۆ هەفتەی رابردوو ماڵئاوایی لە یانەکە کرد و پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان دەکات، بەڵام دانی سیبایۆس نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

لە ماوەی رابردوو بەردەوام ناوی ئەسینسیۆ بەسترابوو بە یانەی بارسێلۆنا، پێشبینی دەکرا ئەستێرەکەی ریال مەدرید لە وەرزی نوێدا یاری بۆ بارسێلۆنا بکات، بەڵام لە ناکاو دۆخەکە گۆڕا و ئەوە رووی نەدا.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ لەو بارەیەوە بڵاویکردووەتەوە، لەلایەن فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە مەرجێک دانراوە لە گرێبەستی هەردوو یاریزانەکە، کە دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکانیشیان لەگەڵ ریال مەدرید ناتوانن پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بکەن، تەنانەت ئەگەر ببن بە یاریزانی ئازادیش.

هەر بەپێی مۆندۆ، بارسێلۆنا کاتێک بەم مەرجەی زانیووە بە زووی لە گرێبەستکردن لەگەڵ ئامانجە مەدریدییەکەیدا کشاوەتەوە و خەونی بەدەستهێنانی ئەسینسیۆ بەزووی کۆتایی هاتووە.

هەرچەندە دانی سیبایۆس یەکێک نەبووە لە ئامانجە گەورەکانی بارسێلۆنا، بەڵام بەهۆی هەمان مەرج پەوەندی کردنی ئەویش بە یانە کەتەلۆنییەکە ئەستەمە و پێرێز بە تەواوەتی رێگری لەو کارە دەکات.

مارکۆی تەمەن 27 ساڵان 7 وەرز یاری بۆ مێرێنگی کرد، لە 286 یاری توانی 61 گۆڵ بکات و 32 گۆڵیش درووست بکات، 17 نازناویشی لەگەڵ یانەکە بەدەستهێنا، کە گرنگترینیان بەدەستهێنانی 3 نازناوی چامپیۆنزلیگ بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button