خوله‌کانی دیکە

کریستیانۆ رۆناڵدۆ: تەنها باسی ئاو دەکەم نەک تۆپی پێ!

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە بەشداری ئاهەنگی ناساندنی بڕاندی ئاوی کانزایی خۆی کرد، رەتیکردەوە وەڵامی پرسیارێک بداتەوە سەبارەت بە گواستنەوەی لیۆنێل مێسی بۆ ئەمریکا و رایگەیاند، تەنها باسی ئاو دەکەم نەک تۆپی پێ!

شەوی رابردوو کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەشداری لە بۆنەیەکی تایبەتدا کرد بۆ ناساندنی براندی ئاوی کانزایی. لە کاتێکدا کریستیانۆ بوتڵی ئاوی کانزایی بەسەر هاندەرانیدا دابەش دەکرد و لەسەر داوای یەکێکیان درێسێکی یانەی ریال مەدریدی واژۆ دەکرد، رووبەڕووی پرسیارێک بووەوە کە بە روونی نەیویست وەڵامی بداتەوە.

هاندەرێک پرسیاری لە کریستیانۆ کرد سەبارەت بە گواستنەوەی مێسی بۆ ئینتەر میامی لە ئەمریکا. لەو ساتەدا گواستنەوەی مێسی بۆ ئەم تیپە ئەمریکییە هێشتا فەرمی نەبوو. کاتێک هاندەرێک پرسیاری لە رۆناڵدۆ کرد کە ئایا باوەڕت وایە مێسی وەک ئەو بچێتە سعودیە، ئەستێرە پورتوگالییەکە وەڵامی دایەوە: نامەوێت باسی تۆپی پێ بکەم، تەنها ئاو! سعودیە بە باشترین شێوە پێشوازی دەکات، ئێمە هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ  خولی سعودیە نییە.


لەگەڵ کۆتایی هاتنی وەرزی خولی سعودیە، رۆناڵدۆ بەم زووانە دەچێتە پشوو و دواتر پەیوەندی بە کەمپی نەسرەوە دەکات بۆ ئامادەکارییەکانی وەرزی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button