ئه‌مریکا

مەرجێکی نهێنی گرێبەستەکەی مێسی ئاشکرا دەبێت

یاریگا

لیۆنێل مێسی یاریزانە نوێیەکەی ئینتەرمیامی ئەمریکی مەرجێکی نهێنی لە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئەمریکییەکە هەیە،  ڕێگەی پێدەدات لە مانگی حوزەیرانی 2024 گرێبەستەکەی هەڵوەشێنێتەوە.

کەناڵی “TYC”ی ئەرجەنتینی ڕایگەیاند، گرێبەستی مێسی لەگەڵ ئینتەر میامی بۆ ماوەی سێ وەرزە، مەرجێکی نهێنی لە گرێبەستەکەدا هەیە، لیۆ هەر کاتێک بیەوێت بۆی هەیە بێ بەرامبەر یانەکەی جێبێڵێت و گرێبەستەکەی هەڵوەشێنێتەوە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە ئەم مەرجە تەنها لە مانگی حوزەیران واتە شەشەم مانگی ساڵ جێبەجێ دەکرێت، لە بەرامبەردا لیۆ ناتوانێت هەر کاتێک ویستی بە ئارەزووی خۆی گرێبەستەکەی هەڵوەشێنێتەوە و یانەکەی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button