قاوەی یاریگاگرنگترین

لە قاوەی بەیانیانی یاریگا… کەین یەک هەنگاوی ماوە و نێیمار لە پاریس نامێنێت

بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە

هاری کەین، ئەستێرەی تۆتنهام زۆر لە ریال مەدرید نزیکبووەتەوە – ئالفرێدۆ پێدولا

چێڵسی هەموو هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی نێیمار دا سیلڤا، ئەستێرەی پاریس سانجێرمان دەستپێکردووە – Le10 Sport

هیلال بڕی 500 ملیۆن یۆرۆی بۆ گرێبەستەکەی لیۆنێل مێسی زیاد کرد، بەڵام لە کۆتاییدا پەیوەندی بە ئینتەر مەیامی کرد – هێلێنا کۆندیس

لویس سوارێز ریزەکانی گرێمیۆی بەرازیلی جێدەهێڵێت و پەیوەندی بە ئینتەر مەیامییەوە دەکات – 90min

نیک مارسمان، گۆڵپارێزی ئینتەر مەیامی روونیکردووەتەوە، یانە ئەمریکییەکە بۆ هاتنی مێسی ئامادە نییە – ESPN

ئێنگۆلۆ کانتێ، پشکنینە پزیشکییەکانی بۆ ئیتیحاد تێپەڕاند و ساڵانە بڕی 86 ملیۆن پاوەند وەک مووچە وەردەگرێت – گاردیان

دەیڤد دی خیا، گۆڵپارێزی مانچێستەر یونایتد ئامادەیە ئۆفەرێکی گەورەی خولی سعودی لە پێناو مانەوە لە ریزەکانی مان یونایتد رەتبکاتەوە – تۆک سپۆرت

ئارسیناڵ بڕی 100 ملیۆن پاوەندی بۆ گواستنەوەی دێکلان رایس، یاریزانی وێستهام ئامادە کردووە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

کیم مین-جای، بەرگریکاری ناپۆلی نزیکبووەتەوە لە واژۆکردنی گرێبەستێک بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ مانچێستەر یونایتد – نیکۆلۆ شیرا

نیوکاسڵ بە توندی چووەتە نێو کێبڕکێی بەدەستهێنانی واژۆی کیم مین-جای و بڕی 42 ملیۆن پاوەندی ئامادە کردووە – سەن

ئاستۆن ڤیلا گرنگی بە گواستنەوەی هاری ماگوایەر، بەرگریکاری مانچێستەر یونایتد داوە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

بایرن میونشن تاوەکو ئێستا هیوای بە گواستنەوەی هاری کەین هەیە، سەرەڕای گرنگی پێدانی ریال مەدرید بە تواناکانی ئەستێرە ئینگلیزییەکە – ئاتلێتیک

مانچێستەر سیتی ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بە لایپزیگ کردووە، بۆ گواستنەوەی یۆشکۆ ڤاردیۆل – 90min

ئەیسی میلان، تاوەکو ئێستا دەستبەرداری بیرۆکەی گواستنەوەی روبن لۆفتوس-چیک نەبووە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

ئەیسی میلان و ئینتەر میلان لە نزیکەوە چاودێری فۆلارین باڵۆگەن، هێرشبەری ئارسیناڵ دەکەن، وەرزی رابردوو ئاستێکی بەرزی لەگەڵ رێمس پێشکەش کرد – دەیلی مەیڵ

برایتن ئۆفەرێکی بە بڕی 40 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی لێڤی کۆڵوڵ، بەرگریکاری چێڵسی ئامادە کردووە – 90min

بابەتی زیاتر

Back to top button