ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

کیم مین جەی بۆ سەربازیی و پاشان یونایتد

کیم مین جەی بەرگریکاری بەتوانای یانەی ناپۆلی و هەڵبژاردەی کۆریا لە هاوینی ئەمساڵدا پەیوەندی بە مانچێستەریونایتدەوە دەکات.

کیم رۆڵێکی گرنگی گێڕا لە بردنەوەی ناسناوی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵی بۆ ناپۆلی، دوای تەواوبوونی وەرز دەگەڕێتەوە وڵاتەکەی بە مەبەستی ئەنجامدانی خزمەت سەربازیی ملکەچییانە.

دوابەدوای تەواوبوونی ئەو ئەرکەی، وابڕیارە مانچێستەریونایتد بڕە پارەی سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بدات و بەفەرمی پەیوەندی بکات بەو یانەیەوە.

بڕە پارەی سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە ٥١ ملیۆن پاوەندە و بەگووتەی میرۆر، کیم ماڵئاوایی لە هاوڕێکانی کردووە چونکە ناپۆلی ناتوانێت ئەو مووچە و شاییستە داراییانەی پێبدات کە یونایتد پێشکەشی کردووە.

هاوکات، شەیتانە سوورەکان لە هەوڵدایە بۆ فرۆشتنی هاری مەگوایەری کاپتن تاوەکو شوێنی ئەو یاریزانە بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button