ئیتاڵیا

فەرمی: یوڤێنتۆس لە سوپەرلیگ کشایەوە

یانەی یوڤێنتۆس بەفەرمی کشانەوەی خۆی لە پڕۆژەی سوپەرلیگ راگەیاند.

دوابەدوای تێوەگلانی سەرۆکی یانەکە ئەندریە ئانیێلی و دەست لەکارکێشانەوەی لە سەرەتای ئەمساڵدا، ئەمڕۆ بۆردی تازەی یۆڤی رایگەیاند کە بە هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنایان راگەیاندووە دەیانەوێت کۆببنەوە تاوەکو بەفەرمی رێکارە یاساییەکانی دەرچوون لە سوپەرلیگ ئەنجام بدەن.

لە بەیاننامەکەی یۆڤیشدا باس لەوە کراوە، کشانەوەیان پەیوەندی بەوەوە نیە کە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپاوە هەڕەشەیان لێکرابێت یاخود بەڵێنی کەمکردنەوەی سزاکانیان پێدرابێت.

بەمجۆرە سوپەلیگ بەردەوامە لە شکست هێنان و تەنها یانەکانی ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا لەو پڕۆژەیەدا ماونەتەوە.

سوپەرلیگ لە ٢٠٢١ دا بە بەشداری ١٢ یانەی زەبەلاحی ئەورووپا دەستی پێکرد، دوای تەنها ٤٨ کاتژمێر، زۆرینەیان پاشگەزبوونەوە و تەنها سێ یانە مانەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button