خوله‌کانی دیکە

ئەندرێس ئینێستا داوای درێسی گاڤی دەکات

یاریگا –

ئەندرێس ئینێستا پێش یاریی دۆستانەی نێوان ڤیسێل کۆبی و بارسێلۆنا داوای درێسەکەی گاڤی کرد، کە بووە هۆی کاردانەوەی زۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

لە دوای کۆتایی هاتنی یارییەکانی لالیگا بۆ ئەم وەرزە یانەی بارسێلۆنا سەردانی وڵاتی ژاپۆنیان کرد بۆ ئەنجام دانی یارییەکی دۆستانە لەگەڵ یانەی ڤیسێل کۆبی هەروەها یارییەکەش رێزلێنانێک بوو بۆ ئەندرێس ئینێستا کە لەم یارییەدا ماڵئاوایی کرد لە تیمە ژاپۆنیەکە.

ڤیسێل کۆبی لەگەڵ دوو یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا – ئینێستا و سۆرخی سامپەر – لە پێشەنگی ریزبەندی خولی ژاپۆندایە و لە کۆی 15 یاریدا 10 بردنەوەیان بەدەستهێناوە، بەڵام لە یارییە دۆستانەکەی ئەمڕۆیان دا بەرامبەر بارسێلۆنا بە ئەنجامی 2-0 شکستیان خوارد. گۆڵەکانیش لە خۆلەکی 16 فرانک کیسی و لە خولەکی 19 ئێریک گارسیا تۆماری کرد.

بەڵام ئەوەی زیاتر لە یارییەکە سەرنجی هەموووانی بە لای خۆی دا راکێشا باوەشە گەرمەکەی ئینیێستا و دۆستە دێرینەکەی چاڤی راهێنەری ئێستای بارسێلۆنا بوو.

هەروەها گفتوگۆ کورتەکەی ئنێیستا لەگەڵ گاڤی بووە بابەتی ئەمڕۆ، بەپێی ئەوەی هەژماری فەرمی بارسێلۆنا لە تویتەر نووسیویەتی، بە گاڤی دەڵێت: ئەمڕۆ درێسەکەتم پێ بدە، ئەگەرنا منداڵەکانم دەمکوژن!

 

بابەتی زیاتر

Back to top button