ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئالێکس ماک ئالیستەر پەیوەندی بە یانەی لیڤەرپوول کرد

یاریگا –

ئالێکس ماک ئالیستەری ئەرجەنتینی پەیوەندی بە یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی کرد.

کەمێک پێش ئێستا رۆژنامەنوسی ئیتاڵی فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردەوە، ئەستێرەی یانەی بڕایتن، ماک ئالیستەر پەیوەندی بە یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزیەوە کرد و گرێبەستەکەی لەگەڵیاندا واژۆ کردووە.

رۆمانۆ ئاماژە بەوەش کردووە گرێبەستەکەی ماک ئالیستەر بۆ پێنج ساڵە و یاریزانەکەی تانگۆ تا ساڵی 2028 یاری بۆ لیڤەرپوول دەکات.

هەر بەپێی قسەکانی فابریزیۆ، لیڤەرپوول لە چەند رۆژێکی داهاتوودا پارەی گرێبەستەکەی ناوەڕاستکارەکەی بڕایتن دەدات، تێچووەکەیشی لەوە کەمترە کە باس دەکرا، کە تێچووەکەی بڕی 60 ملیۆن پاوەندە.

بەپێی هەمان سەرچاوە یاریزانە تەمەن 24 ساڵانییەکە لە 24 بۆ 48 کاتژمێری داهاتوودا پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجامدەدرێت و دواتر بە میدیاکان دەناسێندرێنێت.

ئالیستەر لەم وەرزە لە 40 یاری توانی 12 گۆڵ بۆ یانەکەی بکات و 3 گۆڵیشی درووستکرد، لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەیشی بووە پاڵەوانی جامی جیهانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button