ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کەریم بێنزێما پەیوەندی بە یانەی ئیتیحاد کرد

یاریگا –

کەریم بێنزێمای فەڕەنسی پەیوەندی بە یانەی ئیتیحادی سعودی کرد.

کەمێک پێش ئێستا رۆژنامەنوسی ئیتاڵی فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردەوە، کەریم بێنزێما پەیوەندی بە یانەی ئیتیحادی سعودیەوە کرد و گرێبەستەکەی لەگەڵیاندا واژۆ کردووە.

فابریزیۆ ئاماژەی بەوە کردووە، کە بێنزێما بەشێکی سەرەکی پەڕاوەکانی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئیتیحاد واژۆ کردووە، بە فەرمیش ناوبراو بووە بە یاریزانی ئیتیحاد

بەپێی گوتەکانی رۆمانۆ، گرێبەستی هێرشبەرە فەڕەنسییەکە لەگەڵ یانە سعودیەکە تا ساڵی 2025 دەبێت لەگەڵ بژاردەی نوێکردنەوەی بۆ ساڵێکی دیکەش.

بینزێما دوێنێ یەکشەممە کۆتا گۆڵی خۆی بە درێسی ریال مەدرید کرد و پاش 14 ساڵ یاریکردن بۆ ئەو یانەیە ماڵئاوایی لە هاندەران و یانەکە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button