بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

جولیان ناگلیسمان و تێری هێنری دەچنە پاریس سانجێرمان

یاریگا –

جولیان ناگلیسمانی ئەڵمانی بژاردەی یەکەمی پاریس سانجێرمانە و هەنگاوەکانی واژۆکردنی گرێبەستەکە خێران.

رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردووەتەوە، پاریس سانجێرمان هەوڵدەدات جولیان ناگلیسمان بکات بە راهێنەری یانەکەی، تێری هێنریش وەک یاریدەدەری دەستبەرکار دەبێت.

کریستۆف گالتیێ بەهۆی بەرێکردنی وەرزێکی خراپ لەگەڵ یانە فەڕەنسییەکە لە کۆتایی ئەم وەرزە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، کە لە شوێنی پۆچێتینۆ کرابوویە راهێنەری یانەکە.

هەرچەندە گالتیێ تا ساڵی 2024 گرێبەستی لەگەڵ سانجێرمان هەبوو، بەڵام تەنیا یەک وەرز راهێنەرایەتی یانەکەی کرد و لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

رۆژنامەی لیکیپ پشتڕاستی کردووەتەوە، ناگلیسمان بژاردەی یەکەمی پاریسییەکانە بۆ شوێنگرتنەوەی گالتیێ، ئامەژەیان بەوەشکردووە رێکارەکانی یەکلایی کردنەوەی ئەو گرێبەستە بەخێرایی بەڕێوەدەچن.

رۆژنامە فەڕەنسییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، تێری هێنری فەڕەنسی وەک یاریدەدەری ناگلیسمان لە یانەکەی دەستبەرکار دەبێت.

بایرن میونشن لە مانگی ئازار بریاریدا جولیان ناگلیسمان لە پۆستەکەی دووربخاتەوە و لە شوێنی ئەویش تۆماس توخێلی کرد بە راهێنەری تیپەکەی.

جولیان لە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ لە یاری چوون و هاتن شکستی بە پاریس سانجێرمان هێنا و یانە ئەڵمانیەکەی گەیاندە قۆناخی چارەکی کۆتایی، بەڵام لەو قۆناخە یاوەری تیپەکەی نەکرد و لە بایرن دەرکرا.

راهێنەرە لاوە ئەڵمانییەکە لە 84 یاری لەگەڵ بایرن میونشن، 60 یاری بردەوە، 10 یاری دۆڕا و لە 14 یاریشدا یەکسانبوو. نازناوێکی بۆندسلیگا و دوو نازناوی جامی سوپەری ئەڵمانیاشی بۆ یانەکە بەدەسهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button