عێراق

هەولێر و زاخۆ براوەی ئەم گەڕەی خولی نایابی عێراق بوون

یاریگا

یانەکانی هەولێر و زاخۆ لە بەردەوامی گەڕی 32 خولی نایابی عێراق توانیان بەرامبەر نەفتی بەسڕە و دیوانیە سەرکەون.

هەولێر دوای بردنەوەی یاریی رابردوو بەرامبەر قوەجەویە، ئەمجارەیان لە دەرەوەی یاریگای بووە میوانی نەفتی بەسڕە و یارییەکەشی بە ئەنجامی 3-1 بردەوە.

گۆڵەکانی یانەی قەڵا و منارە عەلی شاخەوان خولەکی 59 و جاسم محەمەد خولەکی 72 و هەروەها شێرکۆ کەریم خولەکی 76 تۆماریان کرد.

بەم بردنەوەیە هەولێر کۆی خاڵەکانی لە پلەی حەوتەمی ریزبەندی خولی نایابی عێراق گەیاندە 45 خاڵ و دوازدەیەمین بردنەوەی ئەم وەرزەیان تۆمار کرد.

لە یارییەکی دیکەی گەڕی 32 خولی نایابی عێراق زاخۆ دوای سێ بەرامبەربوون و دۆڕانێک میوانداری دیوانیەی کرد و یارییەکەشیان بە ئەنجامی 2-1 بردەوە.

گۆڵەکانی زاخۆ لە خولەکەکانی 14 و 24 لە رێکەی فەرحان شوکور تۆمار کران و سێ خاڵی گرنگی بۆ یانەکەی بەدەستهێنا.

بەم بردنەوەیە یانەکەی دەلال کۆی خاڵەکانی لە پلەی 15 ریزبەندی خولی نایابی عێراق گەیاندە 36 خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button