ئه‌وروپا

هیلال بژاردەی سێیەمی مێسیە

یاریگا

لیۆنێل مێسی هەموو ئامانجی مانەوەیە لە ئەوروپا و یاریی کردنە لە چامپیۆنزلیگ، بۆیە پێدەچێت وەرزی داهاتووش لە یەکێک لە پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا یاریی بکات.

رۆژنامەی L’Équipe فەرەنسی بڵاویکردەوە، خواستێکی هاوبەش هەیە لەلایەن مێسی و بارسێلۆنا بۆ گەڕانەوە، بەڵام دۆخی ئابووری ئاڵۆزە و بەرپرسانی یانەکەش هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ گەڕانەوەی گۆڵکاری مێژوویی یانەکەیان.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە یانەکانی ئیتاڵیا و ئینگلتەرا دەرفەتی گرێبەستکردنیان لەبەردەمدایە بەهۆی خواستی یاریزانەکە بۆ یاریکردن لە چامپیۆنزلیگ، بۆیە هیلال و ئینتەر میامی بژاردەی سێیەم نبۆ گۆڵکارەکەی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا.

مێسی دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی پاریس سانجێرمان، بەشێوەیەکی فەرمی ریزەکانی یانە فەرەنسیەکەی جێهێشت، یانەکانی بارسێلۆنا و هیلال و ئینتەر میامی لە هەوڵی بەردەومدان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button