ئیسپانیا

ریال مەدرید دەیەوێت خێرا هاڤێرتز بگوازێتەوە

یاریگا

بەرپرسانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دەیانەوێت زۆر بە خێرایی، کای هاڤێرتز هێرشبەری ئەڵمانی یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا، وەکو شوێنگرەوەی کەریم بێنزێما بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، ئامانجی بەرپرسانی مێرنگی ئەوەیە لە زووترین کاتدا گواستنەوەی هاڤێرتز بۆ تیپەکەیان کۆتایی پێبهێنن. ئەستێرە ئەڵمانییەکە بە یەکێک لە یاریزانە دڵخوازەکانی کارلۆ ئەنچیلۆتی و فلۆرێنتینۆ پێرێز دادەنرێت و لە ڕێگادایە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە مەدریدەوە بکات.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گفتوگۆکانی نێوان هەردوو یانە بگاتە قۆناغی کۆتایی و هاڤێرتز بە گرێبەستێکی نزیکەی 70 ملیۆن یۆرۆ لەندەن بەرەو مەدرید بەجێبهێڵێت.

هاوینی 2020 یانەی ڕیال مەدرید ئارەزووی گواستنەوەی هاڤێرتزی هەبوو، ئەوکات لە یانەی بایر لیڤەرکوزن یاری دەکرد، بەڵام  ئۆفەرێکی باشتر لە یانەی چێڵسی بۆ هات و دواجار پەیوەندی بە بلوزەوە کرد.

هاڤێرتز ئەم وەرزە لە کۆی 47 یاریی بۆ یانەی چێڵسی لە سەرجەم خول و پاڵەوانتیەکان، تەنها 9 گۆڵ و 1 ئەسیستی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button