ئیسپانیاگرنگترین

ئێمباپێ و دەیان ئەستێرەی دیکە لە ئیسپانیا چی دەکەن؟

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی پاریس سانجێرمان لەگەڵ چەندین ئەستێرەی دیکە لە خەڵاتی گەورەی ئیسپانیا بۆ فۆرمولا وەن بینرا.

چەندین یاریزانی تۆپی پێ ئامادەی خەڵاتی گەورەی ئیسپانیا بۆ فۆرمولا وەن بوون و ئێمباپێ رەنگە دیارترین ناوی ئامادەبوو بێت لەو پاڵەوانیەتییە.

چەندین وێنە لە گۆڕەپانی پاڵەوانیەتییەکە بڵاوبوونەوە، تیایدا ریس جەیمس، مەیسن ماونت و بێن چیلوێڵ دەرکەوتن. ئەمانە هەمووی لەلایەن کۆمپانیای رێدبوڵ بانگهێشت کرابوون.

هەریەکە لە نێیمار دا سیلڤا، سێرگی گنابری و ترێنت ئارنۆڵد و ئێمریک لاپۆرت لەگەڵ رۆبێرت لیڤاندۆڤسکیش سەیری کێبڕکێیەکەیان کرد.

خەڵاتی گەورەی فۆرمولا وەنی ئیسپانیا سەرنجی چەندین ئەستێرەی وەرزشە جیاوازەکان رادەکێشێت، تایبەت ئێستا پشووی هاوینەی زۆربەی یاریزانان دەستیپێکردووە.

بڕیارە ئەمڕۆ کێبڕکێییەکە دەستپێبکات و ماکس ڤێرستاپن، کە هاندەری تۆتنهامە لە ریزبەندی یەکەم دەبێت.

https://twitter.com/LFC/status/1665293594633158656?s=20

 

بابەتی زیاتر

Back to top button