ئه‌مریکاڤیدیۆ هەواڵگرنگترین

ڤیدیۆ.. هاڵک گۆڵێکی سەرسووڕهێنەری لە خولی بەرازیلی کرد

یاریگا –

هاڵک، ئەستێرەی بەرازیلی و یانەی ئاتلێتیکۆ مینێرۆ، گۆڵێکی سەرسووڕهێنەری لە کروزێرۆ کرد.

ئەستێرە بەرازیلییەکە کە بە لێدانە بەهێزەکانی بەناوبانگە، لە نزیک ناوەڕاستی یاریگاوە، شووتێکی بەهێزی ئاراستەی گۆڵ کرد و لە خولەکی 27دا گۆڵێکی سەرنجڕاکێشی کرد.

هاڵک بە تواناکانی جەستەیی بەناوبانگە، سەرەڕای دابەزینی ئاستەکەی، کەچی ئێستاش لە تەمەنی 37 ساڵیدا، بە تواناکانی خۆی هەموو لایەکی سەرسام کردووە.

یارییەکە بە بردنەوەی ئاتلێتیکۆ مینێرۆ بە تاکە گۆڵی هاڵک کۆتایی هات. تیمەکەی هاڵک بە کۆکردنەوەی 17 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی خولی بەرازیلیدا دێت.

پێشتر هاڵک یاری بۆ هەڵبژاردەی بەرازیل کردووە و هەروەها یاری بۆ یانەکانی پۆرتۆ، سان پێترسبورگ کردووە.

Back to top button