ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌

دوو یانەی سعودی رامۆسیان دەوێت

یاریگا –

دوو یانەی سعودی كێبڕكێی بەدەستهێنانی واژۆی سێرجیۆ رامۆس ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دەكەن.

بە شێوەیەكی فەرمی و دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان سێرجیۆ رامۆس ریزەكانی یانە فەڕەنسیەكەی جێهێشت و بە ئۆفەری یانەكە رازی نەبوو بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی فوت مێركاتۆ ـی فەڕەنسی یانەی داهاتووی رامۆس لە وڵاتی سعودیەیە دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا چەند گرێبەستێكی بەدەست گەیشت.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە، رامۆس ئۆفەرێكی لەلایەن هیلال بەدەست گەیشتووە بە موچەی ساڵانەی 30 ملیۆن یۆرۆ و بەدەستیهێنانی بۆ ماوەی دوو وەرز.

هەروەها لەلایەكی دیكەوە یانەی نەسڕی هەمان وڵات بە سەرۆكایەتی مسەلی ئەل معمەر دەیەوێت بە هەبوونی كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یانەكە رامۆس رازی بكات و دووبارە بەیەكەوە كۆیان بكاتەوە.

رامۆس لەگەڵ پاریس 57 یاری كرد شەش گۆڵی تۆمار كرد و سێ نازناوی بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button