ئیسپانیا

هازارد ریزەکانی ریال مەدریدی جێدێڵێت

یاریگا

ئێدین هازارد، هێرشبەری بەلجیکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا رازی بووە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.

ماریۆ کۆرتیگانا لە ماڵپەری ئەتلەتیک بڵاویکردەوە، بڕیارە سبەی یەکشەممە هازارد ماڵئاوایی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بکات، کاتێک ڕیاڵ مەدرید لە دوایین یاری لالیگا بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو یاری دەکات.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە گرێبەستەکەی هازارد تاوەکو ساڵی 2024ـە و هیوادارە بمێنێتەوە، بەڵام ڕیال مەدرید دەیەوێت بڕوات و ماوەیەک پێش ئێستاش ڕێککەوتنێک هەبوو بۆ ڕۆیشتنی.

هازارد بەهۆی پێکانە بەردەوامەکانی نەیتوانی ئەوەی لێ چاوەڕێ دەکرا پێشکەش بکات، دەنگۆیەکیش هەیە بۆ وەرزی داهاتوو بگەڕێتەوە پرێمەرلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button