ئه‌وروپا

مێسی بەم زووانە چارەنوسی یەکلایی دەکاتەوە

یاریگا

لیۆنێل مێسی، یاریزانی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا بەم زووانە چارەنوسی خۆی بۆ وەرزی داهاتوو یەکلایی دەکاتەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی زانیاری نوێی لەسەر داهاتووی لیۆ بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت بەم زووانە چارەنوسی یەکلایی دەکاتەوە.

nel مێسی بەم زووانە داهاتووی خۆی یەکلایی دەکاتەوە ✨🇦🇷 #مێسی

رۆمانۆ ئاماژەی بەوە کردووە یانەی ئینتەر میامی ئەمریکا، لە پێشبڕکێکەدا بەردەوامە و ئۆفەرەکەشیان وەکو خۆی ماوەتەوە، واتە 200 ملیۆن بۆ 4 وەرز

هەروەها ئۆفەرە خەیالیەکەی یانەی هیلالی سعودیش  لەسەر مێزەکە دەمێنێتەوە و بەرپرسانی یانەکەی چاوەڕێ وەڵامی لیۆ دەکەن، ئۆفەرەکەشیان 800 ملیۆن یۆرۆ بۆ دوو وەرزە.

لەلایەکی دیکەوە بارسێلۆنا چاوەڕێی لالیگا دەکات، هەرچەندە هێشتا هیچ پێشنیارێکی فەرمی نییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button