ئیسپانیا

فەرمی: ماریانۆ دیاز ریال مەدریدی جێهێشت

یاریگا

ماریانۆ دیاز، هێرشبەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بەشێوەیەکی یەکجاری ریزەکانی یانەکەی جێهێشت.

ماڵپەری فەرمی یانەی ریال مەدرید لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بڵاویکردەوە، ڕیال مەدرید سوپاس و سۆزی خۆی بۆ ماریانۆ دەردەبڕێت، ئەو یاریزانەی لە ساڵی 2011 تا 2016 ئەندامی ئەکادیمیاکەمان بووە و بۆ ماوەی شەش وەرز بۆ تیپی یەکەم یاریی کرد.

دیاز لەو ماوەیەدا 13 نازناوی بەدەستهێناوە2 چامپیۆنزلیگ، 3 جامی جیهانی یانەکان ، 2 جامی سوپەری ئەوروپا، 3 پاڵەوانێتی.لیگ، 1 جامی کینگ و 2 جامی سوپەری ئیسپانیا.

ڕیال مەدرید هیوای سەرکەوتن بۆ خۆی و خێزانەکەی دەخوازێت لەم قۆناغە نوێیەدا.

دیاز لە دوای مارکۆ ئاسێنسیۆ دەبێتە دووەم یاریزان هەر ئەمڕۆ بەشێوەیەکی فەرمی وازهێنانی لە یانەی ریال مەدرید رادەگەیەنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button