ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌ڤیدیۆ هەواڵ

ڤیدیۆ: پەیامی ئاسێنسیۆ بۆ هاندەرانی مەدرید

مارکۆ ئاسێنسیۆ لە پێگەی فەرمی خۆی پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە پاش راگەیاندنی هەواڵی رۆیشتنی لەلایەن یانەکەیەوە.

مەدرید لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رۆیشتنی ئەستێرە ئیسپانییەکەی بڵاوکردەوە و لەهەمان کاتدا خودی یاریزانەکەش ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە

 

مەدریدیستا ئازیزەکان، ئەمڕۆ بە دڵێکی قورس و پڕ لە هەست و سۆزەوە قسەتان بۆ دەکەن. هەر لە منداڵییەوە  ریاڵ مەدرید حەز و خەون و ئامانجی من بوو، وە چانسی ئەوەم هەبوو ئەو خەونە بکەم بە راستی لە ماوەی ئەم چەند ساڵە نایابەدا. دەمەوێت سوپاسگوزاری قوڵی خۆم بۆ ریاڵ مەدرید دەرببڕم، بۆ سەرۆک، بۆرد، راهێنەران و هەموو ئەوکەسانەی بێ ماندووبوون کار دەکەن بۆ ئەوەی ئەم یانەیە ببێتە دامەزراوەیەکی تایبەت. هەروەها بۆ هاوتیمەکانم کە بەیەکەوە بە چەندین ساتی پڕ سەروەری تێپەڕین، جەنگاین  و ئاهەنگی بردنەوەمان گێڕا. بەڵام ناکرێت هۆکاری راستەقینە لە یادبکەم کە بێمە مەدرید ئەویش هاندەرە سەرسوڕهێنەرەکەیەتی. ئێوە رۆح و مەکینەی ئەم یانەیەن. خۆشەویستی و هاندەرانی بێ مەرجی ئێوە هۆکاری ئەوە بوو هەموو یارییەک باشترینی خۆمان نیشان بدەین و چەندین شەوی نایاب پێکەوە بەسەربەرین کە هەرگیز لە یادییان ناکەم، بەڵام ئێستا کاتی ئەوە هاتووە بڕیارێکی قورس بدەم، ئەویش گرتنە بەری رێگەیەکی تازەیە لە کاروانی وەرزشیم دا ، تاوەکو لە پڕۆژەیەکی دیکەدا ئامانجەکانم بەدەست بهێنم. سوپاس مەدریدیستاییەکان بۆ هەموو خۆشەویستی و هاندانتان”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button