ئه‌ڵمانیا

تۆماس تۆخێل چیتر سادیۆ مانێی ناوێت

یاریگا –

تۆماس توخێلی راهێنەری بایرن میونشن چیتر ئارەزووی کارکردن لەگەڵ سادیۆ مانێ ناکات.

مانەوەی مانێ لە بایرن میونشن گومانی لەسەر بوو، دوای ئەو رووداوانەی لە کاتی یاری گەڕانەوە بەرامبەر مان سیتی روویاندا.

شەڕی ئەم یاریزانە لەگەڵ لیرۆی سانێ و ئەو بۆکسەی کە لە ڕووخساری دا، بووە هۆی ئەوەی زۆرێک لە بەڕێوەبەران و هاندەرانی ئەم تیپە لێی توڕە بن و بەدوای رێگایەکدا بگەڕێن بۆ ئەوەی واز لە کارکردن لەگەڵیدا بهێنن.

بەڵام لە چەند رۆژی رابردوودا وا دیار بوو شتەکان کەمێک جیاوازتر دەڕۆیشتن و توخێل لەو دیدارانەدا کە لەگەڵ هێرشبەرە سەنیگالییەکە ئەنجامیدا گەیشتە ئەو بڕوایەی کە دەتوانێت لە وەرزی داهاتوو لە پێک هاتەی تیپەکەی دا بیهێڵێتەوە.

بەڵام سپۆرت وەن بڵاوی کردووە کە توخێل بە نیازە هێڵی هێرشبەری تیپەکەی بە ئامادەبوونی یاریزانانی وەک کینگسلی کۆمان و سێرج گنابری و لیرۆی سانێ پێکبهێنێت و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش مانێ هیچ جێگەیەکی لە پێکهاتەکەی دا نییە.

ئەمەش وایکردووە ئەستێرەی پێشووی لیڤەرپوول ببێتە هەڵبژاردەی یەکەمی یانەکە بۆ فرۆشتن و ئێستا ئەرکی قورسیان لەسەر شانە کە رازی بکەن بڕوات چونکە مانێ هیوادارە لە ئالیانز ئارێنا بمێنێتەوە و شەڕ بۆ مانەوەی خۆی لە پێکهاتەی بایرن دا بکات.

هاوکات بەڕێوەبەرانی یانەی بایرن هیوادارن بتوانن بیفرۆشن و بڕە پارەکەش بۆ کڕینی یاریزانانی دیکەی هێڵی هێرشبەری  تیپەکەیان بەکاربهێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button