ئاسیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

رۆڵی رۆناڵدۆ لە رازیکردنی کەریم بێنزێما چییە؟

یاریگا –

دەنگۆکانی گواستنەوەی کەریم بێنزێما بۆ خولی سعودی رۆژ دوای رۆژ زیاد دەبن، سەرەڕای ئەوەی، ئەستێرە فەرەنسییەکە باسی مانەوەی خۆی لە مەدرید کردووە.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، بێنزێما لە پەیوەندی بەردەوام دابووە لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ و پرسیاری ژیان و کەشی سعودیەی لێکردووە.

بێنزێما چەند جارێک پەیوەندی بە رۆناڵدۆوە کردووە و داوای زانیاری لەسەر خولی سعودی و مەرجەکانی ژیان و یانە گەورەکانی لە ئەستێرە پۆرتوگالییەکە کردووە، بەو پێیەی هەردوو ئەستێرەکە بۆ ماوەیەکی درێژ بەیەکەوە یارییان کردووە و پەیوەندییەکی تۆکمەیان هەیە.

رۆناڵدۆ و بێنزێما بۆ ماوەی 9 وەرز بە یەکەوە لە ریال مەدرید یاریان کرد و بەیەکەوە چوار نازناوی چامپیۆنزلیگیان بەدەستهێنا، کە سێ جاریان لەسەر یەک بوو.

رۆژنامەکە بڵاویکردووەتەوە، رۆناڵدۆ راوێژی بە بێنزێما داوە و باسی لایەنە ئەرێنییەکانی تۆپی پێی سعودیەی بۆ کردووە.

بێنزێما تاڕادەیەک بە پڕۆژە و ئۆفەرەکەی سعودیە رازی بووە، هەرچەندە تاوەکو ئێستا بڕیاری یەکلاکەرەوەی نەداوە، هەرچەندە رۆناڵدۆ رۆڵێکی گەورەی گێڕاوە، لە پیشاندانی لایەنە جوان و ئەرێنییەکانی خولی سعودیە.

رۆژنامەی ئاس
ژمارەی ئەمڕۆ شەممە 03-06-2023ی رۆژنامەی ئاس

گواستنەوەی رۆناڵدۆ بۆ خولی سعودی، وێنەیەکی گەورەی بە خولەکە داوە و وایکردووە، ئەستێرە گەورەکانی دیکەی وەک لیۆنێل مێسی، کەریم بێنزێما و سێرجیۆ بوسکێتس بیر لە یاریکردن لەو خولە بکەنەوە.

رۆژنامەی ئاس باسی لە وەرزی داهاتووی خولی سعودیە کردووە، دەستەی کارگێڕی نەسر دەسەڵاتێکی گەورەی بە رۆناڵدۆ داوە، تاوەکو رای خۆی لەسەر ئامادەکارییەکانی وەرزی داهاتوو بڵێت و کۆمەڵێک یاریزان دەستنیشان بکات، یاوەکو بیانگوازێتەوە ریزەکانی نەسر.

بابەتی زیاتر

Back to top button