ئیسپانیا

بێڵینگهام لە مەدرید بە دوای خانوو دا دەگەڕێت

یاریگا –

جود بێڵینگهامی ئەستێرەی یانەی دۆرتمۆند بەدوای ئەوەدایە ماڵێک لە مەدرید بدۆزێتەوە، ئەمەش بوەتە هۆی دڵخۆشی هاندەرانی یانەی ریال مەدرید.

یانەی ریال مەدرید سوورە لەسەر گرێبەست کردن لەگەڵ بێڵینگهام و چەند مانگێک لەمەوبەر دەنگۆی ئامادە بوونی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ هەبوو.

ئەستێرە ئینگلیزییەکە لە گواستنەوەکانی هاوینەدا ئۆفەری زۆری پێشکەش کراوە، هەرچەندە دەگوترێت ئۆفەرەکەی مانچستەر سیتی زۆر باشترە لە ئۆفەرەکەی ریاڵ، بەڵام لە کۆتاییدا بڕیاریدا پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدەوە بکات.

زۆرێک لە میدیاکان باسیان لەوە کردووە کە گواستنەوەی ئەم یاریزانە بۆ یانەی ریاڵ تەواو بووە، بەڵام تا ئێستا هیچ شتێک بە فەرمی رانەگەیەندراوە و ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی هاندەرانی ئەم تیپە.

بەڵام ئەمڕۆ رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی رایگەیاند، ئەو یاریزانە و بەڕێوبەری کارەکانی بەدوای دۆزینەوەی خانوو یان شوقەیەکی گونجاودان بۆی لە پایتەختی ئیسپانیا، ئەم هەوالەش هەوالێکی دڵخۆش کەرە بۆ هاندەرانی ریال مەدرید.

گرێبەست کردن لەگەڵ ئەم ئەستێرەیەی دۆرتمۆند بۆ ریال زۆر گرنگ بوو، چونکە زۆر کەس بە یەکێک لە ئەستێرە درەوشاوەکانی جیهانی تۆپی پێ لە ساڵانی داهاتوودا ناوی دەبەن، هەروەها بەڕێوەبەرانی ریالیش چاویان لەوەیە نەوەی ئەم تیپە بگۆڕن بۆ ئەوەی بتوانن پارێزگاری لە دەستکەوتەکانیان دا بکەن ئامانجیان بەدەست هێنانی نازناوی زیاترە لە داهاتوو دا.

بابەتی زیاتر

Back to top button