ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چیرۆکی ریال مەدرید و کای هاڤێرتز بە کوێ گەیشتووە؟

یاریگا –

ریال مەدرید تاوەکو ئێستا جێگرەوەی کەریم بێنزێمای یەکلایی نەکردووەتەوە و رۆژانەی ناوی چەندین هێرشبەر بە یانە ئیسپانییەکە دەبەسترێتەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی شارەزا لە گواستنەوەی یاریزاناندا باسی لە نزیکبوونەوەی کای هاڤێرتز، هێرشبەری چێڵسی لە یانە مەدریدییەکە کرد. کارلۆ ئانچێلۆتی بە یاریزانە ئەڵمانییەکە سەرسامە و دەیەوێت دەستەی کارگێڕی تیمەکەی گفتوگۆ لەگەڵ چێڵسی دەست پێبکەن. مەرجی سەرەکی ئانچێلۆتی، گرێبەستی هەمیشەییە لەگەڵ هاڤێرتز، نەک بە خواستن.

بە گوێرەی هەواڵێکی فابیۆ گاتۆ، رۆژنامەنووسی دیاری ئیتاڵی، چێڵسی بیر لە دەستبەرداربوون لە هاڤێرتز دەکاتەوە، بەڵام نایەوێت بە نرخێکی کەم دەستبەرداری ببێت.

ریال مەدرید ئامادەیە بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ لە پێناوی هاڤێرتز خەرج بکات، بەڵام بە گوێرەی زانیارییەکانی فابیۆ گاتۆ، چێڵسی داوای بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ دەستبەرداربوون لە ئەستێرەی پێشووی بایەر لیڤەرکوزن دەکات.

یانە ئیسپانییەکە دەیەوێت بە تەواوی خۆی بۆ رۆیشتنی کەریم بێنزێما ئامادە بکات، چونکە سعودیە ئۆفەرێکی گەورەی پێشکەش کردووە، تاوەکو ئێستاش ئەستێرە فەرەنسییەکە چارەنووسی خۆی یەکلایی نەکردووەتەوە.

ئەستێرە ئەڵمانییەکە تاوەکو ئێستا 139 یاری لەگەڵ چێڵسی کردووە و 32 گۆڵ و 15 ئەسیستی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button