ئیتاڵیاراپۆرتی تایبەتکێ باشترینە؟گرنگترین

خەڵاتی باشترینەکانی ئەم وەرزەی سێریا ئەی دابەشکرا

یانەی ناپۆلی پشکی شێری خەڵاتەکانی ئەم وەرزەی بەرکەوت

یاریگا –

ئەمڕۆ هەینی بە شێوەیەکی فەرمی باشترینەکانی وەرزی 2022/23ـی سێریا ئەی دەستنیشانکران، یانەی ناپۆلیش پشکی شێری بەرکەوت.

◉ بەرگریکاری یانەی ناپۆلی، کیم مین جای بە باشترین بەرگریکاری ئەم وەرزەی خولەکە دەستنیشانکرا.

کیم لەم وەرزەی سێریا ئەی 35 یاری بە درێسی ناپۆلی کرد، توانی 2 گۆڵ و 2 ئەسیستیش بکات، بووە پاڵەوانی خولەکەش لەگەڵ یانەکەی.

◉ ناوەڕاستکاری یانەی ئینتەر میلان، نیکۆ بارێلا بە باشترین ناوەڕاستکاری ئەم وەرزەی خولەکە دەستنیشانکرا.

بارێلا لەم وەرزەی سێریا ئەی 34 یاری بە درێسی ئینتەر کرد، توانی 6 گۆڵ و 7 ئەسیستیش بکات، بووە پاڵەوانی جامی ئیتاڵیاش لەگەڵ یانەکەی.

◉ گۆڵپارێزی یانەی لازیۆ، ئیڤان پرۆڤێدێل بە باشترین گۆڵپارێزی ئەم وەرزەی خولەکە دەستنیشانکرا.

ئیڤان لەم وەرزەی سێریا ئەی 37 یاری بە دتێسی یانەکەی کرد، 30 گۆڵی لێکرا و لە 20 یاریش تۆڕی گۆڵەکەی بە خاوێنی پاراست، کە ژمارەی پێوانەیی بوو، لەگەڵ یانەکەیشی سەرکەوتنی بۆ وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ مسۆگەر کرد.

◉ یاریزانی تەمەن 22 ساڵانی یانەی یوڤێنتوس، نیکۆلۆ فاجیۆلی باشترین یاریزانی تەمەن خوار 23 ساڵانی ئەم وەرزەی خولەکە دەستنیشانکرا.

فاجیۆلی لەم وەرزەی سێریا ئەی 26 یاری بە درێسی یوڤێ کرد، توانی 3 گۆڵ و 4 ئەسیستیش بکات.

◉ راهێنەری یانەی ناپۆلی، لوچیانۆ سپالێتی بە باشترین راهێنەری ئەم وەرزەی خولەکە دەستنیشانکرا.

سپالێتی لەم وەرزەی سێریا ئەی لە 37 یاری خاوەنی 27 بردنەوەیە، 6 یاری یەکسانبووە و 4 یاریش دۆڕاوە، توانی بۆ جاری سێیەم لە مێژوو یانەکە بکاتە پاڵەوانی خولەکە.

◉ هێرشبەری یانەی ناپۆلی، ڤیکتۆر ئۆسیمین بە باشترین هێرشبەری ئەم وەرزەی خولەکە دەستنیشانکرا.

ئۆسیمین لەم وەرزەی سێریا ئەی 31 یاری بە درێسی ناپۆلی کرد، توانی 25 گۆڵ و 5 ئەسیستیش بکات، بووە پاڵەوانی خولەکەش لەگەڵ یانەکەی، پێشەنگی گۆڵکارانیشی گرتووە.

◉ ئەستێرەی یانەی ناپۆلی، خڤیچا کڤاراتسکێلیا بە باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی سێریا ئەی دەستنیشانکرا.

ئۆسیمین لەم وەرزەی سێریا ئەی 33 یاری بە درێسی ناپۆلی کرد، توانی 12 گۆڵ و 13 ئەسیستیش بکات، بووە پاڵەوانی خولەکەش لەگەڵ یانەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button