ئیسپانیا

پێنج یانەی لالیگا بەشداری چامپیۆنزلیگ دەکەن

یاریگا

دوای بردنەوەیان لە یانەی رۆمای ئیتاڵیا و بەدەستهێنانی ناسناوی یۆرۆپالیگ، یانەی سێڤییای ئیسپانیا وەرزی داهاتوو وەکو پێنجەم یانەی ئیسپانی بەشداری چامپیۆنزلیگ دەکات.

یانە ئەندەلوسیەکە ئەم وەرزە لە خولی نیوخۆیی بارودۆخیان باش نەبوو و سەردەمانێک لە ناوچەی دابەزین بۆ خولی پلە دووەکانی ئیسپانیا نزیکبوون، لە کۆتاییدا پلەی یازدەهەمی لالیگایان بەدەستهێنا و لە هەموو پاڵەوانتیەکی ئەوروپی بی بەشبوون، بەڵام بەهۆی بردنەوەی ناسناوی یۆرۆپالیگ، ئەو یانەیە وەرزی داهاتوو بەشداری چامپیۆنزلیگ دەکات.

بە پێی یاساکانی یوێفا، هەر یانەیەک کە دەبێتە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ یاخود یۆرۆپالیگ، ئەگەر لەو وەرزە نەیتوانی بلیتی بەشداری کردن لە یەکێک لەم دوو پاڵەوانتیە بەدەست بێنێت، بەڵام ئەگەر توانیان ناسناوەکە بەدەست بێنن، ئەو کات مافی ئەوەیان پێدەدرێت بەشداری چامپیۆنزلیگ بکەن.

ساڵانە چوار یانەی لالیگا مافی بەشداری کردنیان لە چامپیۆنزلیگ هەیە، بەڵام ئەم وەرزە بەهۆی یاسا نوێیەکەوە، پێنجەم نوێنەری ئەم خولەش بەشداری لە پاڵەوانتیەکە دەکات و یانەکانیش بریتین لە: بارسێلۆنا، ریال مەدرید، ئاتلێتیکۆ مەدرید، ریال سۆسیداد و سێڤییا.

بابەتی زیاتر

Back to top button