ئینگڵته‌را

کۆڤاسیچ بووەتە ئامانجی مانچێستەر سیتی

یاریگا

پێدەچێت ماتیۆ کۆڤاسیچ ناوەڕاستکاری کڕواتی چێڵسی هاوینی داهاتوو ستامفۆرد بریج جێبهێڵێت و پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی بکات.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، کارگێری یانەی مانچستەر سیتی دانوستانەکانی لەگەڵ نوێنەرانی ماتیۆ کۆڤاسیچ، یاریزانی تەمەن 29 ساڵی چێڵسی دەستپێکردووە و ئەنجامی ئەرێنیان بەدەستهێناوە.

رۆمانۆ بڵاویشی کردووەتەوە سیتی گفتوگۆ لەگەڵ ئەو یاریزانە دەکات و تا ئێستا قسەی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی چێڵسی نەکردووە، بەڵام لە لەندەنەوە باس لەوە دەکرێت بلوز هیچ کێشەیەکی نییە لە فرۆشتنی ناوەڕاستکارەکەی، ئەگەر بێت و داواکارییە داراییەکانیان جێبەجێ بکرێن.

گرێبەستەکەی ماتیو کۆڤاسیچ لەگەڵ چێڵسی ساڵێکی دیکەی ماوە و تیپەکانی دیکەی وەک بایرن میونشن لە چەند هەفتەی ڕابردوودا بەدوای پێگەی ئەودا دەگەڕێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button