ئیسپانیا

سێرجیۆ بوسکێتس دوو یاریزانی دەست نیشان کرد کە دەتوانن لە بارسێلۆنا شوێنی ئەو پڕ بکەنەوە

یاریگا –

لە دوای ئەوەی کە چاڤی هێرناندێز راهینەری یانە بارسێلۆنا باسی لەوە کرد کە پڕ کردنەوەی شوێنی سێرجیۆ بوسکێتس ئاسان نیە، بوسکێتس رۆدری یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی و مارتن زوبیمێندی یاریزانی یانەی ریاڵ سۆسیدادی وەک شوێنگرەوەی خۆی لە بارسێلۆنا دەست نیشان کرد.

بوسکێتس بڕیارە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا کۆتا یاری خۆی لەگەڵ بارسێلۆنادا ئەنجام بدات بەرامبەر سێلتاڤیگۆ لە یاریگای بالایدۆس، بەمەش کۆتایی بە ژیانی وەرزشی 15 ساڵەی خۆی لە بلوگرانا دەهێنێت.

ئەو یاریزانە وەکوو سێیەم باشترین یاریزان لە بارسێلۆنا یانەکەی جێهێشت بە سێ مەدالیای خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و نۆ لالیگا و حەوت مەدالیای جامی شا و سێ مەدالیای براوەی جامی جیهانی یانەکانی فیفا.

لە دوای رۆیشتنی بوسکێتس، چاڤی هێرناندێزی راهێنەری بارسێلۆنا روونیکردەوە، دۆزینەوەی جێگرەوەیەک بۆ ئەو یاریزانە ئەفسانەییە ناوەڕاستکارە ئەرکێکی قورسە.دەبێت باشترین بدۆزینەوە ئەگەر بمانەوێت ساڵی داهاتوو بە باشی رکابەری بکەین،

” چاڤی گوتیشی:

“بوسکێتس بنەڕەتی بەدەستهێنانی جامی سوپەر و لالیگا بووە. دەبێت یاریزانێکی زۆر گرنگ بدۆزینەوە بۆ ئەوەی جێگەی بوسکێتس بگرێتەوە”.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، پرسیار لە بوسکێتس کرا کە پێی وایە کێ توانای ئەوەی هەیە جێگەی بگرێتەوە لە بارسێلۆنا، یاریزانە تەمەن 34 ساڵەکەش حەزی کرد زوبیمێندی و رۆدری وەک یاریزانێک هەڵبژێرێت بۆ شوێن گرەوەی خۆی چونکە پێی وایە شێوازی یاری کردنیان لە ئەو نزیکە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button