فه‌ره‌نساگرنگترین

وردەکارییەکانی درێسی پاریس سانجێرمان بۆ وەرزی 2023/2024

یاریگا –

پاریس سانجێرمان و کۆمپانیای نایکی درێسی وەرزی 2023/04یان بڵاوکردەوە.

کۆمپانیا زەبەلاحەکەی بواری وەرزش، ئیلهامی لە درێسی ساڵانی 2000 وەرگرتووە و دیزاینەکەی مۆدێرن کردووە.

پاریس سانجێرمان
وردەکارییەکانی درێسی وەرزی 2023/2024ی پاریس سانجێرمان

ئەمجارەیان نایکی رەنگی شین و سووری کلاسیکی لەگەڵ سپی بەکارهێناوە. دیزاینەکە دوو هێلی سەرەکی ئاسۆیی سوور و سپین، هاوتەریبە لەگەڵ لۆگۆی یانە پاریسییەکە، رەنگەکان وردە وردە لەگەڵ رەنگی شینی کلاسیکی ئاوێتە دەبێت، ئەمەش بە واتای گەشاوەیی پاریسە.

درێسەکە هەرسێ رەنگی یانەکەی تێدایە و وەک سەرکەوتووترین یانەی فەرەنسی پیشان دەدات.

ئەشرەف حەکیمی
یاریزانێکی ئافرەتانی پاریس و ئەشرەف حەکیمی لە کاتی نمایشکردنی درێسی نوێی پاریس سانجێرمان

چۆن و لە کوێ درێسی وەرزی داهاتووی پاریس بکڕین؟

فرۆشگای ئۆنڵاینی پاریس سانجێرمان و کۆمپانیای نایکی درێسەکەیان بەردەست کردووە و تەواوی سایزەکانی تێدایە.

درێسی پیاوانی وەرزی 2023/2024

 

بابەتی زیاتر

Back to top button