ئه‌ڵمانیاگرنگترین

ڤلاهۆڤیچ بووەتە ئامانجی بایرن میونشن

یاریگا

دۆشان ڤلاهۆڤیچ هێرشبەری سڕبی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا بووەتە ئامانجی توماس توخێل راهێنەری یانەی بایرن میونشن.

ماڵپەڕی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، یەکێک لە پلانەکانی بایرن میونشن لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بۆ هاوینی داهاتوو کڕینی هێرشبەرێکی پلە یەک بووە، بۆیە بەڕێوەبەرانی تیپەکەش  بژاردەی جیاوازیان بەردەستە وەک ڕاندل کۆلۆ موانی،  ڤیکتۆر ئۆسیمین و دوسان ڤلاهۆڤیچ.

سکای بڵاویشی کردەوە پێدەچێت دوای دوودڵییەکی زۆر لەلایەن بەرپرسانی میونشن، تۆماس توخێل ڕاهێنەری یانەکە هێرشبەرە دڵخوازەکەی بۆ وەرزی داهاتوو هەڵبژارد بێت.

ڤلاهۆڤیچ گۆڵکارەکەی یوڤێنتوس ئامانجی یەکەمی یانە ئەڵمانیەکەیە و ئەو یانەیە ئەگەر بیەوێت بە ئاسانی ئەو یاریزانەی دەستکەوێت، پێویستە 80 ملیۆن یۆرۆ خەرج بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button