ئیتاڵیا

ئەیسی میلان جاکسۆنی کردووەتە ئامانج

یاریگا

نیکۆلاس جاکسۆن هێرشبەری گامبی و سەنیگالی یانەی ڤیاریالی ئیسپانیا لەنێو بژاردەکانی یانەی میلاندایە بۆ وەرزی داهاتوو.

ئانتۆنیلۆ ڤیتیلۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی نزیکە لە رۆسێنەری بڵاویکردووەتەوە، ئەو یانەیە بژاردەی سەرەکی بۆ وەرزی داهاتوو لویس ئۆپێندا هێرشبەری بەلجیکی یانەی لانسی فەرەنسایە، بەڵام دەیانەوێت لە ئەگەری سەرنەکەوتنی ئەم گرێبەستە، هەوڵ بۆ گواستنەوەی هێرشبەرەکەی ڤیاریال بدەن.

بەرپرسانی یانە فەرەنسیەکە لە پێناو دەستبەرداربوون لە هێرشبەرە لاوەکەیان داوای 35 ملیۆن یۆرۆ دەکەن، ئەمەش وایکردووە یانە ئیتاڵیەکە دوو دڵ بێت لە گواستنەوەی.

رۆژنامەنوسە ئیتاڵیەکە باسی لەوەشکردووە بەم دواییە بەرپرسانی میلان لەگەڵ بەرێوەبەری کارەکانی جاکسۆن کۆبونەتەوە و لێکتێگەیشتنێکی باش لە نێوان هەردوولا هەبووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button