ئه‌ڵمانیا

دیکلان رایس نزیکە بچێتە بایرن میونشن

یاریگا

دیکلان رایس، ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی ئینگڵتەرا و یانەی وێستهام یونایتدی ئەم وڵاتە بووەتە ئامانجی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا.

فلۆریان پلێتێنبێرگ رۆژنامەنوسی ئەڵمانی لە تۆڕی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، بەم دواییە توماس توخێل راهێنەری یانە باڤارییەکە لەگەڵ ناوەڕاستکارە ئینگلیزیەکە قسەی کردووە و هەردوولا گەشبینن بەوەی نزیکتر دەبنەوە لە یەکتری.

ئەو رۆژنامەنوسە بڵاویشی کردەوە دیکلان ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ پەیوەندی کردن بە ریزەکانی بایرن، بۆیە بەرپرسانی ئەو یانەیەش دەیانەوێت لە رۆژانی داهاتوو هەوڵەکانیان چرتر بکەن بۆ گواستنەوەی ئەو ناوەڕاستکارە.

رایس بیجگە لە یانەی بایرن میونشن، بووەتە ئامانجی چەندین یانەی نێوخۆیی وڵاتەکەشی، بەڵام پیدەچێت بەهۆی پەیوەندیە بەهێزەکەی لەگەڵ توماس توخێل روو لە خولی ئەڵمانیا بکات و درێسی یانەی بایرن میونشن بپۆشێت.

سەرچاوەکانی بەریتانیاش لە ماوەی رابردوو باسیان لەوە کردووە، کارگێری یانەی وێستهام بەو مەرجە ئامادەیە دەستبەرداری ناوەڕاستکارەکەی بێت، نزیکەی 80 ملیۆن پاوەندیان پێشکەش بکرێت، بە پێچەوانەوە رێگەی پێنادەن تاوەکو کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی یانەکەیان جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button