ئه‌ڵمانیائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

میلان و ئەستێرەیەکی بۆندزلیگا گەیشتنە رێککەوتن

چالاکییەکانی ئەیسی میلان  لە بازاڕی گواستنەوەدا هەرزوو دەستی پێکرد  و  دایچی کامادای ژاپۆنی پەیوەندی بە ریزەکانییەوە دەکات.

بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا، کامادا چاوەڕوانی ئەوەبووە بزانێت میلان دەگاتە خولی پاڵەوانەکان یاخود نا، شەوی رابردوو دوای بردنەوەکەیان لە یوڤێنتۆس و مسۆگەرکردنی گەیشتن بە خولە گەورەکە، راستەوخۆ رەزامەندی نیشانداوە و بەمزووانە پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت.

دایچی تەمەنی ٢٦ ساڵە و لە هێڵی ناوەڕاست یاری پێدەکات، گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتراخت فرانکفۆرت تازەنەکردەوە و بێ بەرامبەر روودەکاتە سان سیرۆ. لەم وەرزەی بۆندزلیگا بەشداری لە ٣٢ یاریدا کرد و خاوەنی ٩ گۆڵ و ٧ ئەسیست بوو.

چاوەڕواندەکرێت پاش کۆتا یاری یانەکە بەرامبەر هێڵاس ڤێرۆنا، پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجام بدرێت و لەگەڵ کردنەوەی دەرگای بازاڕی گواستنەوە، گرێبەستەکە واژۆبکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button