ئه‌ڵمانیاگرنگترین

ئۆلیڤەر کان باس لە وردەکارییەکانی دوورخستنەوەی لە بایرن میونشن دەکات

یاریگا –

ئۆلیڤەر کان ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە، کە باس لە تووڕەیی ئەو دەکەن، لە دوای بیستنی هەواڵی دوورخستنەوە لە پۆستی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بایرن میونشن.

ئەفسانەی ئەڵمانیا لە دوای یارییەکەی میونشن بەرامبەر کۆڵن و بردنەوەی نازناوی بۆندسلیگا، لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، بەڵام کان رەتدەکاتەوە تووڕە بووبێت، ئەو کاتەی هێربێرت هاینەر، سەرۆکی میونشن هەواڵەکەی پێگەیاندووە.

کان لە تویتەر، روونکردنەوەی لەبارەی رەتکردنەوەی دەنگۆکاندا و نووسیویەتی

ئەو هەواڵانەی باس لە توڕەبوونی من دەکەن، ئەو کاتەی هەواڵی دوورخستنەوەی پێگەیشتووە، بە تەواوی رەتدەکەمەوە. سەرۆکی یانە هێربێرت هاینەر، تەلەفونی بۆ کردم و بڕیارەکەی پێڕاگەیاندم، دۆخەکە زۆر ئارام بوو و گفتوگۆییەکی نەرممان کرد. تەنیا پرسیارم لەبارەی هۆکاری بڕیارەکە کرد. رێگەم پێنەدرا رۆژی شەممە بچم سەیری یارییەکە بکەم، ئەو بڕیارەشم قبوڵکرد و هیچ کاردانەوەم نەبوو. بە دڵنیاییەوە نیگەرانم بەڵام زۆریش دڵخۆشم بە بردنەوەی نازناوی بۆندسلیگا.

یانە ئەڵمانییەکە بەر لە بەرزکردنەوەی نازناوی بۆندسلیگا، هەریەکە لە ئۆلیڤەر کان، بەڕێوەبەری جێبەجێکار و حەسەن ساڵح حەمیدیچ، بەڕێوەبەری وەرزشی لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە.

یان کریستیان لە شوێنی ئۆلیڤەر کان، بووە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانە باڤارییەکە و تاوەکو ئێستا شوێنگرەوەی حەمیدیچ دیاری نەکراوە.

تیمەکەی تۆماس توخێل هیچ یارییەکی لەم وەرزەدا نەماوە، دوای دەرکرانیان لە جامی ئەڵمانیا و چامپیۆنزلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button